ئەم پێواژۆیـە کـە لـە کۆمسـیۆنی ئەوروپـا بـۆ سـەلماندن و ناسـاندنی بڕوانامـە ئەکادیمییـەکان کارا کـرا، ئامانجـی سـەرەکیی پێواژۆکە هاوئاهەنگی نێـوان دامەزراوە ئەکادیمییەکانـی نـاو واڵتانـی یەکێتیـی ئەوروپا بوو، کـە دواتر بەشـێوەیەکی کاریگەر لەسـەر ئاسـتی نێودەوڵەتـی بـرەوی بـە خوێنـدن لـە دامـەزراوە ئەکادیمییـەکان دا، هـاوکات داڕێـژەری پالنـی کارکـردن و جووڵـە و بزوانـی خوێنـدکاران و فێرخوازانە لەسـەر ئاسـتەکانی خوێندنـی بـاڵای نێودەوڵەتیـی کـە ئێسـتاکە تەمەنـی تەنیا ٣٣ سـاڵە. ئـەم ڕێبەرییـە بـۆ جێبەجێکـردن و کردنـەوەی کۆمەڵێـک ڕەمـزی نـاو پێـواژۆی بۆڵۆنیایـە، کـە ڕێنیشـاندەر و دەرچەیەکـە بۆ باشـتر پیشـاندانی ڕێـکاری جێبەجێکردنی لەلایـەن ڕێکخـەران و جێبەجێکارانەوە، ئەمەش بوار دەڕەخسـێنێت لە هەر ڕەهەندێکی پێواژۆکـە ڕوونتـر تێبگەین.