تۆماری گشتی

دەربارەی تۆماری گشتی

  بە یەكێك لە گرنگترین و زیندووترین یەكەی كارگێڕی دادەنرێت لە پڕۆسەی خوێندنی زانكۆییدا چونكە بازنەی پەیوەندی نێوان بەشە زانستییەكان و خوێندكارە و ڕأستەوخۆ پەیوەندی بە كاروباری خوێندكارانەوە هەیە و ئەركی سەرەكیی بریتییە لە پێشكەشكردنی ڕاژە بە خوێندكاران لەهەموو ئەو كارانەی پەیوەستن بە ژیانی زانكۆیی. ئەمەش تەنها لەسەرەتای پەیوەندی خوێندكار بە زانكۆوە ناگرێتەوە، بەڵكو جگە لە چوارساڵی خوێندن درێژدەبێتەوە بۆ دوای زانكۆ وپاش ئەوەی لە زانكۆ دەردچێت، لێرەوەش هەمیشە پەیوەندی بەردەوامی دەبێت لەگەڵ دەرچووی بەشەكانی و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش بە دەرچووانی خۆی بكات و ئەرك وكارئاسانییان بۆ بكات و رێڕەوی ژیانیان بۆ  بەرجەستە و دەستەمۆ بكات.

دیدگا

كاردەكات بۆ بەدیهێنانی باشترین خزمەتگوزاری بۆ خوێندكاران و دەستەبەركردنی سیستەمێكی پێشكەوتوو و فەراهەمبوونی كوالێتی، هەروەها چاو لە زانكۆ پێشكەوتووەكانی جیهان دەكات بەمەبەستی پێشكەشكردنی نایابترین خزمەتگوزاریی بە خوێندكارانی كۆلێجەكەمان.

ئامانج

1.    بەشداریكردنی لە پێشخستن و پەرەپێدان بە زانكۆ: تەواوی كۆشش و ماندوبوونەكانی تۆماری كۆلێجەكەمان بە ئامانجی بەشداریكردن و پشكبوونە لە پێشخستنی 

زانكۆ بەهاوكاری سەرجەم یەكە كارگێڕییەكانی دیكەی زانكۆ.

2.   ئاسانكردن و ڕاییكردنی كاروباری خوێندكاران بەشێوەیەكی نایاب لەمییانی لەخۆبوردەیی و كاركردنی بەردەوام ولێبڕاوی كارمەندەكان تاوەكو باشترین خزمەتگوزاری 

و بەدەمەوەهاتنی خوێندكار بە ئەنجام بگەیەنرێت و سەرجەم گرفت و خواست و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت.

3.   پاپەندبوون بە ڕێنماییەكانی زانكۆ و بەدیهێنانی شەفافییەت لە بەڕێوەبردنی كاروباری خوێندكاران. بەهەند وەرگرتنی ڕێنماییەكانی زانكۆ و پاپەندبوون پێوەی لە 

گرنگترین ئەو ئامانجانەی كە تۆماری كۆلێج كاری لەسەر دەكات تاوەكو بتوانرێت شەفافییەت بەدیبهێنرێت لە بەڕێوەبردنی كاروباری خوێندكاراندا.

4.   هۆشیاركردنەوە خوێندكاران بە ڕێكاری و ڕێنماییەكانی زانكۆ لەهەموو بوارەكانی پەیوەست بە پڕۆسەی خوێندن و  خوێندكارانەوە وەكو تاقیكردنەوەكان، گواستنەوەی 

خوێندكاران، ئامادەنەبوون ونەهاتنی خوێندكاران، میچی خوێندن، پاراڵێڵ، لەگەڵ گشت ئەو ڕێنماییانەی ڕۆژانە وابەستییان هەیە لەگەڵ خوێندكاران.

5.   پشكداریكردن لە پێخستنی لایەنی ئەكادیمی زانكۆ لە رێگەی ئاسانكردن و هەوڵدان بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی تایبەت بە خوێندكاران و توانستكردنی 

خوێندكاران بۆ گەیشتن بە پێویستییەكانیان بەتایبەت دۆسیە و ئاست و نمرە و بڕوانامەكانیان.

ئەرکەکانی تۆماری گشتی:

1.  ڕێكخستنی پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندكاران بە گوێرەی ڕێنماییەكانی زانكۆ.

2.  ئامادەكردن و دروستكردنی دۆسییەكی تایبەت بۆ خوێندكار كە سەرجەم پێداویستییەكانی تایبەت بە خۆی تێدایە.

3.   پێشكەشكردنی رێنماییە ئەكادیمی و زانكۆییەكان بە خوێندكاران.

4.   ئامادەكردنی لیستی خوێندكارانی كۆلێجەكەمان.

5.   وەڵامدانەوەی نووسراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و تۆماری گشتی زانکۆ لەمەڕ ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە خوێندكارانەوە هەیە.

6.   ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ کۆلێجەکان بۆ ڕاییکردنی کاروباری خوێندکارانی زانکۆمان.

7.   دەركردنی فەرمانی كارگێڕی بۆ ئەو کاروبارانەی پەیوەندییان بە خوێندكارانی زانکۆمانەوە هەیە وەك وەرگرتن و سڕینەوە و گواستنەوە…هتد.

8.   خستنەڕووی زانیاریی ئەكادیمی و داراییەكانی خوێندكاران (نمرە، ئامادەبوون و ئامادەنەبوون، پوختەی دارایی خوێندكاران…).

9.   بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی تۆماركردنی خوێندكارە نەهاتووەكان و ئامادەنەبوونی خوێندكارانی کۆلێژەکانمان.

10.    هەڵگرتن و پاراستن و ڕێكخستنی شیتی نمرەی خوێندکاران بە هاوکاری تۆماری کۆلێژەکان.

11.  ڕێكخستنی پرۆسەی گواستنەوە لە نێوان بەشەكانی زانكۆی سلێمانی و هەروەها لەنێو زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی دیكەی كوردستان

12.  ئامادەكردنی سەرژمێری و ئاماری پەیوەست بە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان و خوێندكارەكان.

13.  دەركردنی پشتگیری بۆ دام ودەزگاكانی حكومەت بەمەبەستی سەلماندنی بەردەوامی خوێندنی خوێندکارێک لە خوێندنی زانکۆیی یان دەرچوونی لە کۆلێجەکانمان.

14.  ئامادەكردنی بڕوانامەی دەرچوون و پشتگیری دەرچوون بۆ ئەو خوێندكارانەی لە زانكۆكەمان دەرچوون.

15.   دەركردنی بڕوانامەی بە نمرە بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی و ئینگلیزی.

16.   راستاندنی بڕوانامەی بە نمرە و دەرچوون.

map-markerchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram