بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران و پاراستنی تۆماری قوتابیان، بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای ئەکادیمی نوێکار.

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى
زانكۆى سلێمانى

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆى سلێمانى يه‌كێكه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى زانكۆى سلێمانى كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى خوێندكاران له‌ ناو زانكۆدا , كه‌ بريتيه‌ له‌ وه‌رگرتنى خوێندكاران و پێدانى بڕوانامه‌ و كارى خوێندكاران له‌ سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كانى زانكۆى سلێمانى

:بەشەکانی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆى سلێمانی

  •  به‌شى پێناس و ده‌رماڵه‌.
  •  به‌شى بانكى زانيارى
  • به‌شى هونه‌رى
  •  به‌شى گه‌نجينه‌
  • به‌شى سه‌نته‌رى په‌يوه‌ندى
  • به‌ڕێوه‌به‌ر
  •  به‌شى كارگێرى
  •  به‌شى كۆلێجه‌كان
  • به‌شى ژمێريارى
  • به‌شى بڕوانامه‌كان

وتەی بەڕێوەبەر

به‌خێربێن بۆ ماڵپەری فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆى سلێمانى. ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی خزمەتکردنی خوێندکاران ئەرکی سەرشانمانە. بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەوپەڕی لێهاتووی و وردیی و بەرپرسیارێتییەوە کارەکانی خۆی ڕادەپەڕێنێت. وئه‌م سایته‌ له‌ پێناو خزمه‌ت كردنی سه‌رجه‌م خوێندكاران و قوتابیانه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی و سه‌رجه‌م فێرخوازان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی و عیراق و جیهان به‌ گشتی ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری له‌ به‌شه‌كانی ئه‌م سایته‌ و ئارسته‌كردنی پرسیار تایبه‌ت و زۆر گرنك له‌ لایه‌ن تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كه‌ دانراوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م سایته‌ بۆ خزمه‌ت كردنی سه‌رجه‌م فێرخوازانه‌ به‌ بێ جیاوازی. هه‌روه‌ها پردێك ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خوێندكاران و زانكۆ و كۆلێجه‌كان بۆ ڕێگا كورت كردنه‌وه‌ی فێرخوازان بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ گرنگن بۆ خوێندن و پێشخستنی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆمان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م خوێندكار به‌ زووترین كات. هیوادارین له‌ و ئاسته‌دابین كه‌ جێ ی متمانه‌تان به‌ده‌ست بهێنین.
 پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەرکۆ محەمەد ساڵح
بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی

ئەرکەکانمان 

خزمەتکردن

خوێندنی ئەکادیمی لە پێناو خزمەت کردنی کۆمەڵگا ئەرکی ھەموو تاکێکە لەم پڕۆسەیەدا.

بەرپرسیارێتی

ماف و ڕێنماییەکان ئەرکی سەرشانمانە
لە پێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام لە کاتی پرۆسەی خوێندن.

کارئاسانیی

جێبەجێ کردن و ڕاییکردنی کارووباری خوێندکاران بە خێرایی، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم.
هەموو ڕێنماییەکان

ڕێنماییەکان

ڕێنماییە گشتییەكانی وەرگرتن:

1. خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، بۆ ئەوە قوتابیانەی كە عێراقی نین پێویستە كارتی نیشتەجێ‌ بوونی هەرێمیان هەبێت.

2. دەرچووی ئامادەییەكانی سەر بە وەزارەتی پەرورەدەی هەرێمی كوردستان بێت و بڕوانامەكەی پەسەندكرابێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكانەوە.

3. لەپشكنینی پزیشكی دەرچوو بێت بەپێی ئەو مەرجە تایبەتییانەی بۆ هەر خوێندنێك دیاریكراوە.

4. تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت بۆ خوێندنی بەیانیان جگە لە كۆلێژ و بەشەكانی پەروەردەی وەرزش كە نابێت قوتابی تەمەنی لە 20 ساڵ زیاتر بێت، ئەو قوتابی/ خوێندكارەی تێكڕای نمرەی پۆلی دوانزەی لە 80% بەسەرەوەیە ڕەچاوی مەرجی تەمەنی بۆ ناكرێت ئەم مەرجە ئامادەییە پیشەیەكانیش دەگرێتەوە و جگە لە كۆلێژ و بەشەكانی پەروەردەی وەرزش.

5. دەرچووانی خوێندنی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەلایەن لێژنەیەكی تایبەت لە وەزارەت بە هەماهەنگی زانكۆكان بەپێی شایستەبوونیان سەیری داواكاریەكانیان دەكرێت.

گەلەری

map-markerchevron-downarrow-leftchevron-down-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram