پێداویستییەكانی وەرگرتن و ئەنجامدانی مامەڵەی خوێندكاران لەسەر كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی:
1. کۆپیەک پرینت بکە لەو فۆڕمە زانیارییەی کە بە شێوەی PDF بۆت هاتووە لە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری خوێندکار بە ئۆنلاین.
2. بڕوانامەی باوەڕپێكراوی پۆلی (12- دەوازدە).
3.ناسنامەی باری شارستانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).
4. ڕەگەزنامەی عێراقی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) یان پاسپۆرت ئەگەر بیانی بێت (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).
5. كارتی نیشتمانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) ئەگەر هەبێت (پێویست بە ناسنامەی شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی) ناکات.
6. كارتی زانیاری (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).
7. پشكنینی چاو.
8. كۆپی فۆرمی خۆراك.
9. چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگی دواسپی خوێندكار.
10. گروپی خوێن.
11. بڕی (50000- پەنجا هەزار دینار) وەردەگیرێت وەك باجی دارایی تۆماركردن بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی.
12. فایلی تعلیق