بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو پرۆسەی تۆمارکردنی زانیاری خوێندکارانی تازە وەرگیراو کرا بە ئۆنلاین.

October 15, 2022

لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و رێگریە ئیداریەکان پرۆسەی تۆمارکردنی زانیاری خوێندکارانی تازە وەرگیراو کراوە بە ئۆنلاین، تکایە سەردانی لینکی وێبسایتی تۆماری گشتی خوێندکاران بکەن بەم ناونیشانە:

https://registrar.univsul.edu.iq/ku/

پاشان سەردانی لینکی فێرکاری بکەن بۆ ئاشنابونتان بە بەکارهێنانی سیستەمەکە بەم لینکەی خوارەوە:

https://registrar.univsul.edu.iq/ku/ferkari/

سەرەدانی ئەم پەیجەی وێبسایتی تۆماری گشتی بکەن بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکانتان:

https://registrar.univsul.edu.iq/ku/prsiarakan/

مەرجە و پێویستە پێش پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین ئەم پێویستیانەی خوارەوە (سکان/وێنەیان) گیرابێت و بەردەست بن:

  •  بڕوانامەی پۆلی ١٢ بە پەسەندکراوی (ئەگەر بڕوانامەی پۆلی ١٢ نیە لە ئێستادا تکایە چاوەڕێ بکە تا وەریدەگریت دواتر فۆڕمەکە پڕ بکەرەوە چونکە فۆڕمەکەت بۆ ئەژمار ناکرێت بە بێ بڕوانامەی پۆلی (١٢).
  •  (کارتی زانیاری + فۆڕمی خۆراك)
  •   (کارتی نیشتیمانی) یان (ناسنامەی باری کەسی+ ڕەگەز نامە).

 

خوێندکارانی تازە وەرگیراو

map-markerchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram