دابەزاندن و شوێن گۆڕین (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣)

زانکۆی سلێمانی

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو سەبارەت بە دابەزین و شوێن گۆڕین

ئاگاداری خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی دەکەین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ، کە دەرفەتی دابەزین وشوێن گۆڕینیان پێدەدرێت لە نێوان زانکۆکان و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت تەنھا بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی (دووشەممە) ڕێکەوتی (٣١-١٠-٢٠٢٢) تاکو (١٥-١١-٢٠٢٢) لە ڕێگای لینکێکی تایبەتی ئۆنلاین لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی ، بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار وکۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات و بە ڕەزامەندی هەردوو بەشەکە وتۆماری گشتی، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) سودمەند دەبن لەم دەرفەتە نەک ساڵانی ڕابردوو .
بۆ ئەم مەبەستە پێویستە خوێندکار ئەم کارانە بکات پێش داواکردنی دابەزاندن و شوێن گۆڕین:
١- پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەست ھێنابێت كە بە ئیمەیل بەدەستی دەگات لە دوای خۆ تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی زانکۆی سلێمانی.
٣- خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووھەمی ڕەتدەکرێتەوە.
٣- لە دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی خوێندکار بۆی نییە پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی دابەزین و شوێن گۆرین.
map-markerchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram